به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پارەی کارەبایان لە کاتی خۆیدا نەداوە بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون، "ئەگەر پارەکان نەدەن کارەباکانیان دەبڕدرێت."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، "له‌سه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی كاره‌با له‌كاتی خۆیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هاوبه‌شێكی زۆری كاره‌با پابه‌نده به‌پێدانی پاره‌ی كاره‌با، به‌پێى ئه‌و پسوڵانه بۆیان ده‌چێته‌وه له‌كاتى خۆیدا، به‌ڵام كۆمه‌ڵێک هاوبه‌شی بازرگانی و پیشه‌سازی دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی كاره‌با و پێدانی ئاگاداری پابه‌ند نابن."
ئاماژەی
بەوەشکردووە، "پاش ئه‌وه‌ی بۆ دواجار به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراون،
كه ئه‌گه‌ر قه‌رزه‌كانیان پاكتاونه‌كه‌ن به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با
و حكومه‌تی هه‌رێم كاره‌باكانیان ده‌بڕدرێت تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانیان پاكتاو ده‌كه‌ن."
باسی
لەوەشکردووە، "حكومه‌تى هه‌رێم بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگانه له‌كاتی خۆیدا،
پێویسته ئه‌و خه‌رجیانه‌ی كردوویه‌تی جارێكی دیكه له رێگه‌ی داهاته‌وه پاره‌كانی
كۆبكاته‌وه و به‌شێك له‌و داهاته جارێكی دیكه به‌كاردێته‌وه بۆ هاوڵاتیان له رێگه‌ی
چاكسازیكردن له تۆڕه‌كانی كاره‌با."
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ماوەی ٣٠ ساڵە لە هەرێم کێشەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری بۆ هاوڵاتییان چارەسەرنەکراوە
و کابینە یەک لەدوا یەکەکانی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن، بەبێ
ئەوەی هەنگاوی کردەی لەو بوارەدا بنێن.