سەردێڕ:

کەشوهەوای رۆژی دەنگدان چۆن دەبێت؟

PM:01:46:04/10/2021

8644 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی کەشناسی رایگەیاند، رۆژی هەینی و رۆژانی دواتر ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگریی دەمێننەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەناوچەکانی باکور و ناوەڕاستی وڵات کەمێك دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن و پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت ٣٦ پلە تۆمار دەکات و لە بەسرە و زیقار و دیوانیە ٣٨ پلەی سیلیزی دەبێت و لەچەند ناوچەیەك خۆڵبارین روودەدات.

بەگوێرەى راگەیەندراوى دەستەکە، رۆژی چوارشەممەش بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما جێگیردەبن.

ئەوەشی خستوتەڕوو، رۆژی پێنجشەممە خۆڵبارینێکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت و لەناوچەکانی باکور و ناوەڕاستدا بایەکی مامناوەند هەڵدەکات.

راشیگەیاندووە، لە رۆژی هەینی و رۆژانی دواتردا ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەجێگیرى دەمێننەوە.













گەلەری