سەردێڕ:

وەزارەتی کارەبا: ئەم شارە بێ کارەبا دەبێت

PM:12:26:04/10/2021

21476 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبای سەنتەری قەزای سۆران پچڕاوە و تەواوی گەڕەکانی سەنتەری ئەو قەزایە بێکارەبان.


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سوتانی کێبڵەکانی گۆڕەری ژمارە ١ی وێستگەی 132KV سۆران، تەواوی گەڕەکانی سەنتەری قەزای سۆران بێ کارەبان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و بەم زووانە کارەبای سنوری هەردوو گۆڕەری ژمارە ١ و ٢ ئاسایی دەبێتەوە و دواتر کارەبای سنوری گۆڕەری یەکیش چارەسەر دەکرێت."

ساڵانە، لەکاتی وەرزەکانی سەرما و گەرمادا، بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوەیەکی بەرچاو دەڕوات و بەتێپەڕبوونی چەندین کابینەی حکومەتی هەرێم و پاش چەندین بەڵێن بۆ چاککردنی، هێشتا پرۆسەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتییانی هەرێم لەئاست داواکارییەکانیاندا نییە.

 













گەلەری