AM:11:12:04/10/2021
30432 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ک ئەمپێر كاره‌بای موه‌لیده ئەهلییەکان بۆ مانگی ئه‌یلوول له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت.
بەگوێرەی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشه‌ممه لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كانی بۆ مانگی ئه‌یلول له‌سه‌ر بنه‌مای نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نرخی كاتژمێره‌كانی كاركردنی موه‌لیده‌كان دیاریكرد.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه
بۆ هاوڵاتیان له مانگی ئه‌یلولدا له نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ کاتژمێر بووه و هه‌ر کاتژمێرێک
به ٤٣ دیاریكراوه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له
ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان سێ هه‌زار بۆ چوار هه‌زار و ٥٠٠ دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی
كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای
موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باسی
لەوەشکردووە، ئه‌و موه‌لیدانه‌ی كه دوو فیده‌رن له كاتنی بڕانی یه‌كێك له دو فیده‌ركه
نابێت موه‌لیده‌كانیان كاربكات كه ده‌بێته هۆی دروستبونی كێشه.