پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم دەرکرد، ئەمڕۆ پارەکە گەیشتە هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان.
لە ماوەی
رابردوودا، حکومەتی هەرێم وتبووی، لە ٢٥ی هەموو مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی موچە
دەکەن و هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام ئەم مانگە دابەشکردنی موچە تا ئێستاش بەردەوامە
سەرەڕای تەواوبوونی هەفتەکە.
سەرەڕای ئەوەی
ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی
دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی
٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا
بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام
بێت.
هێرش قادر،
هەولێر