سەردێڕ:

مستەفا کازمى: ١٠ی ١٠ رۆژی گۆڕانكارییە

AM:10:32:04/10/2021

1240 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بە هۆشیاری و نیشتمانپەروەری و پێداگری گەنجەكانیان لەسەر دروستكردنی ئایندە، هەڵبژاردن دەبێتە زەماوەندێكی نیشتمانی.


مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکدا پەیامێکى ئاڕاستەى گەنجان کردووە و نوسیوویەتى، داوا لە گەنجانی عێراق دەکات ئەوانە هەڵبژێرن كە یەكێتی و سەروەری عێراق دەپارێزن لەگەڵ ئەوانەى نوێنەرایەتی گیانی نیشتمانپەروەری دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتەکە ١٠ی ١٠یە بۆ گۆڕانكاریی، گەنجەكانیان ئەو پێشەنگانەن گەل پشتیان پێ دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پیشتریش ئاماژەی بەوەکرد، هیچ شتێک رێگرى ناکات لەوەى هاوڵاتیان دەنگ بەو کاندیدە بدەن کە بە باشى دەزانن.

بڕیارە رۆژی ١٠ی١٠، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە سەرانسەری عێراق ئەنجامبدرێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.








گەلەری