ئەمڕۆ دووشەممە، لە کردنەوەى بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە نرخەکەى لەداخستنى بازاڕدا لە ئێوارەى دوێنێ دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
هەروەها بەهاى تمەن بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و حەوتسەد و پەنجا و شەش هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ لەداخستنى بازاڕدا نرخەکەى دابەزى.
ساڵی رابردوو، حکومەتى
عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧
ھەزار دینارە.