سەردێڕ:

دروستکەرى کاریکاتێرەکانى پێغەمبەرى ئیسلام بە رووداوى هاتووچۆ گیانى لەدەستدا

AM:09:48:04/10/2021

37480 جار خوێندراوەتەوە

لارس فلیکس، ئەو کاریکاتێریستە سویدى بە کێشانى کاریکاتێر لەبارەى پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) بەناوبانگ بوو، لە رووداوێکى هاتووچۆ بەسوتاوى گیانى لەدەستدا.


رووداوەکە سەرلەئێوارەى دوێنێ یەکشەممە لەسەر رێگەیەکى وڵاتى سوید لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا و لەئەنجامدا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە سووتان و کاریکاتێرەکە و دوو پۆلیس کە ئەرکى پاراستنیان لەئەستۆدا بوو، گیانیان لەدەستدا.

لارس فلیکس بەهۆى نارەزایەتییەکان لەبارەى دروستکردنى کاریکاتێر لەسەر پێغەمبەرى ئیسلام (د.خ) لەساڵى ٢٠٠٧دا لەژێر پاراستنى پۆلیس بوو.

بەگوێرەى فەرماندەى پۆلیسى ناوچەکەش لە رووداوەکەدا جگە لە فلیکس ئەو دوو پۆلیسەش گیانیانلەدەستداوە کە ئەرکیان پارێزگاریکردن بوو لێى.

لەرووداوەکەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرت و بۆ کوژاندنەوەى ئاگرەکەش چەند کاتژمێرێک رێگەى هاتووچۆ راگیرا.













گەلەری