لە ئێستادا دابەشکردنی موچە بەردەوامی هەیە و بەگوێرەی وەزارەتى دارایى هەرێم، ئەمڕۆ موچەی سێ شوێن دابەش دەکرێت.
وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان راگەیاند، "ئەمڕۆ دووشەممە موچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت."
لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم وتبووی، لە ٢٥ی هەموو
مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن و هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام ئەم مانگە
دابەشکردنی موچە تا ئێستاش بەردەوامە سەرەڕای تەواوبوونی هەفتەکە.
سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی
هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام
دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک
نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا
لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.