پارێزگای سلێمانی بەپێی چەند ئامارێک بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، پارێزگای سلێمانی بەرزترین ئاستی ساڵانی ژیانی هەیە لە عێراقدا، کە بریتییە لە ٧٢ ساڵی تەمەن.
بەپێی ئەو ئامارانەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، سلێمانی لە رێژەی گیانلەدەستدانی دایکانیشدا لەکاتی منداڵبوون کەمترینی عێراقە، کە بۆ هەر ١٠٠ هەزار دایکێک ٢٣ دایکە.
لە ئامارەکەی
پارێزگای سلێمانیشدا هاتووە، لەدایكبوونی ساڵانە (٤٨.٤٣١) منداڵ، و مردنی ساڵانە
(٤٩٥٠) هاوڵاتیە، ئەوەش هاتووە، ژمارەی مردنی منداڵی شیرەخۆر بۆ ١٠٠٠ منداڵ لە ساڵێكدا
١٧ منداڵە و مردنی منداڵی خوار تەمەن ٥ ساڵ بۆ ١٠٠٠ منداڵ لە ساڵێكدا ١٥ منداڵە.
ئاماژە بەوەشكراوە،
رێژەی تەنها پشتبەستن بە شیردانی سروشتی بۆ منداڵ بۆ شەش مانگی یەكەمی تەمەنیان بریتیە
لە (٣٤.٩٪).
هر لە ئامارەکاندا
راشگەیاندراوە، رێژەی دانیشتوان بۆ بنكەی تەندروستی (٣٨٤٨) هاوڵاتی، و رێژەی پزیشك
بۆ (١٠) هەزار كەس (١١) پزیشك و رێژەی پەرستار بۆ (١٠) هەزار كەس (١٩) پەرستارە.
بەپێی ئامارەکەی
پارێزگای سلێمانی، رێژەی نەخۆشیی درێژخایەن (٣.٧٪)ی دانیشتوانە.