سەردێڕ:

وەزیری نەوتی عێراق: نرخی نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە

PM:11:30:03/10/2021

3696 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە بەڵام بەردەوام نابێت."


لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "سکای نیوزی عەرەبی"، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەکرد، بەگوێرەی ئەو ستراتیژەی کاری لەسەر دەکەن، بەنیازن رێژەی بەرهەمی نەوت بۆ هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا زیاد بکەن، دەشڵێت، "ئەوە توانایەکی هاوسەنگە."

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە، کە وەزارەتەکەی لەپلانیدایە ئاستی بەرهەمهێنانی غاز بۆ چوار ملیار مەتر پێ سێجا تا پێش ساڵی ٢٠٢٥ زیاد بکات.

لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا، ئیحسانی عەبدولجەبار ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا لەگەڵ یەکێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان بەمەبەستی خێراکردنی بەرەهەمهێنان لە بیابانی رۆژئاوادا و دەشڵێت، "ئەم بەرهەمهێنانە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنان دەبێت."

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق بەنیازە تا پێش هاتنی ساڵی ٢٠٢٣ بەبڕی ٧.٥ مێگاوات کارەبا بە سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر بەرهەمهێنێت، دەشڵێت، "ئەنجومەنی وزەی عێراقی بڕیاری داوە کە ئەو برە کارەبایە لە وزەی خۆر بەرهەمبهێنێت."

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی رێژەیەکی زۆری داهاتەکەی لە رێگەی فرۆشتنی نەوتەوە بەدەستدەهێنێت، دروستبوونی هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوتدا کاریگەریی لەسەر داهاتەکەی دروستدەکات.








گەلەری