سەردێڕ:

کاتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان ئاشکراکرا

PM:10:37:03/10/2021

11800 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی پارێزگاکەدا دەکرێت و بۆ هەر بەرمیلێکیش بڕی ٥٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "بەبڕیاری حکومەتی هەرێم، لە سبەینێوە دەست دەکەین بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان لە پارێزگای هەولێر و سەرەتاش لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکەین".

لەبارەی ئەو شوێنانەی کە لەسەرەتاوە بەشە نەوتییان بەسەردا دابەش دەکرێت، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، "لە هەنگاوی یەکەمدا لە ناوچەی سیدەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین؛ دوای ئەوەش، بەگوێرەی ئەو بڕە نەوتەی کە بەدەستمان دەگات هەوڵدەدەین لە ناو شاری هەولێریش دابەشی بکەین".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەرێمی کوردستاندا بەگوێرەی پێداویستی هاوڵاتییان نەبووە و ساڵی پاریش، لە هەندێک ناوچە دابەشکرا و لەهەندێک ناوچەی دیکەش دابەشنەکرا، سەرباری ئەوەی هاوڵاتیان گازەندەی گرانی نرخی نەوتەکەیان دەکرد.













گەلەری