سەردێڕ:

داعش هێرشیکرد و رێگەیەکی سەرەکی داخرا

PM:09:16:03/10/2021

29408 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، لە رێگای عوزیم لە نێوان خورماتوو – دیالە، چەكدارانی داعش و سوپای عێراق روبەڕوی یەکتربوونەتەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە و ئەو رێگایە داخراوە، دەشڵێت، سەربازێکی سوپای عێراق كوژراوە و سەربازێكی تریش بریندارە.


بڕیار جاف پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چەكدارانی داعش و سوپای عێراق لە رێگای عوزیم لە نێوان خورماتوو – دیالە روبەروی یەكبوونەتەوە و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی روبەڕوبوونەوەکانەوە تا ئێستا ئەو رێگایە داخراوە، دەشڵێت، تا ئێستا سەربازێکی سوپای عێراق كوژراوە و سەربازیكی تریش بریندارە.

گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر روبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە هاوکاری ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێهێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند، بەڵام تا ئێستاش جموجوڵی شانە نوستووەکانی گروپەکە لە چەند ناوچەکە بەردەوامی هەیە.













گەلەری