سەردێڕ:

سبەی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دیکەی بادینان بەڕێوەدەچێت

PM:08:30:03/10/2021

2536 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی دادگاییکردنی چوار چالاکوانی دەستگیرکراوی دیکەی بادینان بەڕێوەدەچێت.


بەشدار حسن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "دوای ١٤ مانگ لە دەستگیرکردنیان، سبەی دادگاییکردنی چوار لە چالاکوانانی بادینانە"، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار چالاکوانە بریتین لە: مەسعود عەلی، شیروان تەھا ئەمین، بەندەوار رەشید و کارگەر عەباس.

ماوەی زیاتر لە ١٤ مانگە، ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنووسی بادینان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمەوە بەچەند تۆمەتێک دەستگیرکراون، دواتریش دادگای پێداچوونەوەی هەولێر بڕیاری سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ پێنج لەو دەستگیرکراوانە دەرکرد، سەرباری رەخنەکانیش لە بڕیارەکە، بەڵام دواجار دادگا بڕیارەکەی پەسەندکرد.

سەرباری رەخنە و داواکارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ئازادکردنیان، بەڵام بڕیاری ئازادکردنی دەستگیرکراوانی بادینان نەدراوە و تاوەکو ئێستاش لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا چەندین جار داوای پێداچوونەوە بە بڕیاری دەستگیرکردن و سزادانیاندا کراوە.













گەلەری