سەردێڕ:

وەزارەتی پەروەردە: پشووە شەش رۆژییەکە ئەم قوتابخانانە ناگرێتەوە

PM:07:44:03/10/2021

83040 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پشووە شەش رۆژییەکە قوتابخانە تایبەتییەکان ناگرێتەوە و لەو قوتابخانانەدا تەنیا ١٠ی مانگ پشوو دەبێت.


سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "ئەو پشووە شەش رۆژییەی کە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لێداوە تەنیا بۆ قوتابخانە حکومەییەکانە و قوتابخانە تایبەتییەکان ناگرێتەوە."

دوێنێ، وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لە ناوەندەکانى خوێندن شەش رۆژ دەکرێتە پشووى فەرمى."

بڕیارە لە ١٠ى ١٠دا هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە نێودەوڵەتییەکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.













گەلەری