سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. چی لەسەر چاوی زەوی دەزانیت؟

PM:07:29:03/10/2021

8164 جار خوێندراوەتەوە

"چاوی زەوی" ئەو دەریاچە بچووکەیە کە لەسەر گردی دینارای وڵاتی کرواتیا و لە نێو قوڵایی ئەشکەوتێکەوە، ئاوێکی روون هەڵدەقوڵێت.


دەریاچە بچووکەکە دەکەوێتە وڵاتی کرواتیا و سەرچاوەیەکی سەرەکی رووباری سیتیانیە، کە لە باکوری رۆژئاوای گردی دینارایە، شەش هەزار پێ لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، قوڵایی دەریاچەکە بە ١٥٠ پێ مەزەندە دەکرێت.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ کەسێک نازانێک کە قوڵایی ئەشکەوتەکە چەندە کە ئاوی ئەم دەریاچەیەی لێ هەڵدەقوڵێت، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوچەکەوە قوڵاییەکەی بە ٣٠٠ پێ مەزەندە دەکرێت.

رۆشتن بۆ بەشی خوارەوەی ئەشکەوتە کارێکی ئاسان نییە، بەهۆی ئەوەی ئاوی دەریاچەکە زۆر ساردە و زۆرجاریش پلەی گەرمی ئاوەکە دەگاتە حەوت پلەی سیلیزی.

بەهۆی ئەوەی رووکاری دەرەوەی دەریاچەکە لەشێوەی چاوی مرۆڤ دەچێت، بۆیە ئەو دەریاچەیە بە "چاوی زەوی".


 













گەلەری