لە پرسەی دایکی بەرپرسێکی تاڵیباندا تەقینەوەیەک روویدا، بەوهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکیش برینداربوون.
زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تویتەر بڵاویکردەوە، "تەقینەوەیەک لە دەروازەی مزگەوتی گەورەی ئیدگا لە کابوڵ روویداوە و ژمارەیەک هاوڵاتی سڤیلیش گیانیان لەدەستداوە."
قاری سەعید خۆستی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی تاڵیبان
دەڵێت، "بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندارن
لە ئاکامی ئەو تەقینەوەیەی رۆژی یەکشەممە."
بەگوێرەی میدیاکان، لەو مزگەوتەدا مەڕاسیمی پرسەی دایکی
زەبیحوڵا موجاهید بەڕێوەچووە و لە شوێنی رووداوەکەدا دوای تەقینەوەکە، دەنگی
تەقەش بیستراوە.
تا ئێستا، هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم تەقینەوەیە رانەگەیاندووە.