سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، هەرگیز سهردانی سهدام حسێنی لهزیندان نهكردووە، بەڵام دوای لە سێدارەدانی بۆ چەند ساتێك بینیویەتی.
نوری مالكی لهچاوپێكهوتنێكی تهلهفیزۆنیدا، بۆ یهكهمجار وردهكاریی دادگاییكردنی سهدام حسێن سهرۆكکۆماری پێشووتری عێراق دەخاتەڕوو و ئاماژەی بەوەداوە، ''ئەو دادگاییەکی دادپەروەرانە کرا وەکو ئەوەی لەبەردەمی جیهاندا لە تەلەفزیۆنەوە نمایشکرا."
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
لە زینداندا سەردانی سەدامی نەکردووە و ئامادەی دادگاییکردنەکەی و لەسێدارەدانی نەبووە.
باسی لەوەشکردووە،
ئەگەر لەسێدارە نەدرایە باشتر دەبوو، بەڵام بڕیارێك بوو دەبوایە جێبەجێبکرێت.
راشیگەیاندووە،
سەدام حسێن لەسەر پرسی گەورە دادگایی نەکرا، لەسەر یەك بابەت سزای لەسێدارەدانی بەسەردا
سەپێنرا.
دەشپرسێت،
''دادگا لەکوێ بوو لە پرسی یاسای لەسێدارەدانی ئەندامانی پارتە سسیاسیەکان و بەکارهێنانی
چەکی کیمایی و ئاوارەکردنی کورد و لەسێدارەدانی ٢٢ هەزار گەنجی کورد، هەموو ئەمانەیان
لەدادگاییکردنی سەدامدا وەلانا''.
مالیکی لە درێژەی
باسەکەیدا باسی لەوەکردووە، دوای لەسێدارەدانی چووەتە لای لە ئەو ئەمبولانسەی کە سەدامی
تیادا بووە، پێی راگەیاندوون نایەوێت زۆر بیبینێت بەڵام بۆ چەند چرکەیەك بینیویەتی.
سهدام حسێن له
ساڵی ١٩٣٧ لەگوندی عۆجهی نزیكی تكریت عێراق لهدایكبووه، ساڵی ١٩٧٩ پۆستی سەرۆککۆماری
گرتووەتەدەست و لەساڵی ٢٠٠٣ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادی و لە کۆتایی هەمان ساڵدا دەستگیرکرا
و لەساڵی ٢٠٠٦ دوای دادگاییکردنی لەسێدارەدرا.