سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم لەبارەی هاتنی ٢٠٠ ملیارەکەوە روونکردنەوە دەدات

PM:05:05:03/10/2021

11496 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٢٠٠ ملیار دینارەکە نەگەیشتووەتە هەرێم و هیوادارن تا رۆژی پێنجشەممە، بگاتە هەرێم.


جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێم دەرکردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا بەهۆی رۆتینەوە کارەکان تەواونەبوون و ٢٠٠ ملیارەکە نەگەیشووەتە هەرێم."

وتەبێژی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە، "هیوادارین تاوەکو رۆژی پێنجشەممە پارەکە بگاتە هەرێم."

لە ماوەی رابردوودا، حکومەتی هەرێم وتبووی، لە ٢٥ی هەموو مانگێکدا دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن و هەفتەیەک دەخایەنێت، بەڵام بۆ موچەی ئەم مانگە دابەشکردنی موچە تا ئێستاش بەردەوامە سەرەڕای تەواوبوونی هەفتەکە.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.













گەلەری