PM:04:26:03/10/2021
3440 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوا له ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن ده‌كات وه‌ك نیشاندانی نیازپاكی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران واز له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن به‌سه‌ر ١٠ ملیار دۆلاری ئێران‌دا بهێنێت.
حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی دانوستانه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به ته‌له‌فزیۆنی فەرمی ئێرانی راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا به‌رده‌وام بن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته شاندێكیان پێكهێناوه و وتی، "له دانوستانه‌كاندا جددین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ."
دەشڵێت، "ئه‌مریكییه‌كان
له كه‌ناڵی جیاوازه‌وه ویستوویانه په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نیازی ئه‌مریكا
جددییه با واز له‌و ١٠ ملیار دۆلاره‌ی سه‌رچاوه داراییه‌كانی ئێمه بهێنن كه ده‌ستیان
به‌سه‌ردا گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بڵێین جۆ بایدن له دۆناڵد تره‌مپ جیاوازه،
پێویسته ئه‌و هه‌نگاوه بندرێت. ئه‌گه‌ر بایدن له‌وه‌دا جددییه پێویسته نیازپاكی
خۆی نیشان بدات. یه‌كێك له‌و نیازپاكییانه‌یش ئازادکردنی ئەوە ١٠ ملیار دۆلاره‌یە
کە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه ئابوری و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران په‌یوه‌ندیدار
ناكه‌ن به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه و وتی، "بایدن ده‌ڵێت كه رێكاره‌كانی
تره‌مپ قبوڵ ناكات، به‌ڵام وه‌ك ئه‌ویش ده‌كات. بایدن ده‌ڵێت نایه‌وێت وه‌ك تره‌مپ
سزا بسه‌پێنێت، كه‌چی ده‌یه‌وێت به هه‌زار و ٦٠٠ سزاوه بێته سه‌ر مێزی دانوستان."
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی 'ئەتۆم'ی ناسراوە و لە
١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا،
روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە واژۆکرا،
ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی چەکی ئەتۆم
بوو لەلایەن ئێرانەوە. دواتریش لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ـدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی
پێشووی ئەمریکا بەشێوەیەکی یەکلایەنانە کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی
ئێران راگەیاند و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.