PM:03:45:03/10/2021
37396 جار خوێندراوەتەوە
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ساتی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو لە نزیک مزگەوتێک لە پارێزگای ئەنبار، تۆمارکراوە.
ناسر غەنام فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، ئامانج لە تەقینەوەکە هێرشکردن بووە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە بۆمبرێژکراو بووە
لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە پارێزگای ئەنبار. وتیشی، ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجێکدا راگیراوە.