PM:03:27:03/10/2021
4148 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە یەک ملیۆن ژەمە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا گەیشتە وڵات و بەسەر بنکەکاندا دابەشدەکرێت بەهەرێمی کوردستانیشەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای گشتی بۆ کڕینی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە چوارچێوەی بەرنامەی کۆڤاکس گەیشتە عێراق".
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی ڤاکسینەکە "فایزەر و ئەسترازینیکا" یەک
ملیۆن و ١٥٥هەزار ژەمە.
لەراگەیەنراوەکەشدا هاتووە، دەستبەجێ دەست بەدابەشکردنی ڤاکسینەکان دەکرێت
و پشکی هەرێمیش رەوانە دەکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی شەش مانگ تێپەڕیوە، بەسەر گەیشتنی یەکەم
کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنادا بۆ عێراق و هەرێم و لەسەرەتاشدا بەسەر بە کارمەندانی تەندروستیدا
دابەشکرا.
کـ ، ئـ