سەردێڕ:

قەبارەى کاڵاى هەناردەکراوى ئێران بۆ عێراق ئاشکرا دەکرێت

PM:03:13:03/10/2021

3300 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران–عێراق رایگەیاند، کاڵای هەناردەکراوی نانەوتی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بە رێژەی ٢٨٪ زیادی کردووە.


جیهانبەخش سنجابی شیرازی ئەمینداری گشتی ژوری بازرگانی هاوبەشی ئێران–عێراق ئاماژەی بەوەدا، لە رێکەوتی ٢١ی ئادار تا ٢٢ی ئەیلولی ئەمساڵ، بەڕێژەی ٢٨٪ هەناردەکردنی کاڵای نانەوتی ئێرانی بۆ عێراق زیادی کردووە، لە روی بەهاشەوە بە رێژەی ٥٠٪ زیادی کردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ١٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزارتۆن کاڵای نانەوتی بە بەهای سێ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن دۆلار هەناردەی عێراق کراوە.

جیهانبەخش سنجابی باسی لەوەشکرد، هەریەک لە چین و تورکیا رکابەری ئێران دەکەن لەناردنی کاڵا بۆ عێراق، هاوکات، وڵاتى سعودیە پلانی هەیە رێژەی هەناردەکردنی کاڵا بۆ عێراق بەرزبکاتەوە.


کـ ، ئـ













گەلەری