سەردێڕ:

لەمڕۆوە مامەڵەی کارتی نیشتیمانی راگیرا

PM:02:32:03/10/2021

11076 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سیستمی دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی بۆ ماوەی ھەفتەیەک لەسەرتاسەری وڵاتدا وەستا.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، سیستمی دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی لە ئەمڕۆە تاوەکو دوای ھەڵبژرادن لە تەواوی پارێزگاکان بەمەبەستی پشکنین و چاککردنەوەی وەستێنرا.
ئەوەشی خستوتەڕوو، وەرگرتنەوە و دابەشکردنی ئەو کارتانەی تەواو بوون بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو ھاوڵاتییانەی کە مامەڵەی کارتەکەیان کردووە لە مانگی حوزەیرانەوە بۆ سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵ کارتەکانیان بۆ تەواودەکرێت و وەریدەگرنەوە.
کارتی نیشتیمانی بەڵگەیەکی فەرمیە و لەھەموو پارێزگاکانی عیڕاق و کوردستان و گشت دام و دەزگاکانی حکومی و ئەھلی کاری پێ دەکرێت. کارتی نیشتیمانی تەنھا جێگای " رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی" دەگرێتەوە، ئەم کارتە لەرۆژی دەرچوونیەوە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کاری پێ دەکرێت.













گەلەری