سەردێڕ:

گەنجێكى سۆران لە حەوزی ئاودا خنکا

PM:12:38:03/10/2021

4072 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، هاووڵاتیەک لەکاتی کارکردن لە کارگەى دروستکردنى چیمەنتۆدا لە ناحیەی دێلزیان دەکەوێتە یەکێک لە حەوزەکانی کارگەکە و دەستبەجێ خنکاوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، گەنجێك لە شوێنی کارەکەیدا کەوتووەتە حەوزەوە و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیەکەیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوە و بۆ پزیشکی دادوەری گواستویانەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە پێی ڕاپۆرتی تیمەکانمان هاووڵاتیەکە ناوی (ر. م. ح) لە دایکبووی ١٩٩٨دانیشتوى گوندى سرێشمەی سەر بەناحیەى خەلیفانە پیشەی شوفێرى مێکسەر بووە لەو کارگەیەدا.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، بەپێی وتەی ئەو کەسانەی لەو کارگەیە کار دەکەن، ئەو هاوڵاتییە لە کاتی کارکردندا دەکەوێتە ناو حەوزێکى کارکردنى کارگەکە کە قوڵایی چوار مەترە.

رونیشکراوەتەوە، لە ئێستادا لە لایەن پۆلیس لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خنکانەکەی دەکرێت.













گەلەری