سەردێڕ:

وەزارەتى دارایى خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە

AM:10:13:03/10/2021

171132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەیەکى نوێى دابەشکردنى موچەى بڵاوکردەوە.


چاوگێک لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "رۆژی دووشەممە ٤/١٠/٢٠٢١ مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

گەرچی بڕیار بوو رۆژی دووشەممە موچەی دەزگایی گشتی ئاسایشیش دابەش بکرێت بەڵام دواتر ئەو دەزگایە لەلیستی دووشەممە لادرا.  

هەرچەندە لە ٢٥ى مانگى رابردووەوە دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلوول دەستى پێکردووە بەڵام پڕۆسەکە زۆر بەخاوى بەڕێوەدەچێت و تائێستا زۆرێک لە وەزارەتەکان مووچەیان وەرنەگرتووە.

پێشتریش، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا باسى لە هۆکارى خاوبوونەوەى دابەشکردنى موچەى کرد و رایگەیاند "نەبوونى سیولە گرفتى بۆ دابەشکردنى موچە دروستکردووە".

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند مانگێک بوو داهاتەکانی حکومەتی هەرێم بەردەوام لە زیادبووندابوون و بەشی دابەشکردنی موچەی دەکرد بەبێ لێبڕین، بەڵام دوو مانگی بەر لە ئێستا، کاتێک بەغدا بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد و هیچ بیانوویەک نەمایەوە بۆ بەردەوامیدان پێی، بڕیاردرا بێ لێبڕین موچە دابەشبکرێت تا ئەو کاتەی بەغدا لە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت.

 

هێرش قادر، هەولێر 













گەلەری