سەردێڕ:

نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەى چاودێرە نێودەوڵەتییەکانى هەڵبژاردنى ئاشکرا کرد

AM:09:05:03/10/2021

2236 جار خوێندراوەتەوە

پەیکى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، ٨٠٠ چاودێری نێودەوڵەتیی بەشداریی دەکەن لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا.


جنین پلاسخارت، پەیکى نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد، هەڵبژاردنەکان بۆ عێراق گرنگن و هەنگاوی یەکەمە بەرەو ئاسۆیەکی درێژ.

وتیشی "پێویستە هەڵبژاردنەکان بە ڕێگەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوەبچن و هیواشی خواست پرۆسەکە بە ئارامی بەڕێوەبچێت".

ئەوەشى خستەڕوو، ڕۆڵی ئەم پەیکەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیکەکانى پێشووتر جیاوازترە و ئەمجارە یارمەتی تەکنیکی گەورە پێشکەش بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن و لە ڕۆژی هەڵبژاردنیشدا ژمارەیەکی زۆر چاودێر لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپاوە دادەنێن کە چاودێریی تەواوى پرۆسەکە دەکەن.

پەیکى تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق باسی لەوەشکرد، دەنگی دەنگدەر بەهای خۆی هەیە و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد یەکەم هەنگاوە بەرەو عێراقێک کە بتوانێت خزمەت بە هاوڵاتیانی بکات.













گەلەری