سەردێڕ:

مستەفا کازمی بۆ هاوڵاتیانى عێراق:هەڵبژاردن ئایندەى منداڵەکانتان دیاریدەکات

AM:08:29:03/10/2021

3068 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند "هیچ شتێک رێگرى ناکات لەوەى هاوڵاتیان دەنگ بەو کاندیدە بدەن کە بەباشى دەزانن".


مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق پەیامێکى ئاراستەى هاوڵاتیان کرد و ئاماژەى بەوە کرد "هەڵبژاردن ئایندەى منداڵەکانتان دیاریدەکات، هیچ شتێکیش رێگرى ناکات لەوەى ئەو کاندیدە هەڵبژێرن کە بەباشى دەزانن".

کازمى رونیکردەوە "لەساڵى ٢٠٠٣ەوە ئەمە یەکەمین هەڵبژاردنە کە ئەنجام دەدرێت و سەرۆکوەزیران خۆى کاندید نەکردووە، ئەمەش واتاى ئەوە دەگەیەنێت کە هیچ فشارێک لەسەر کۆمسیۆن لەم هەڵبژاردنەدا بوونى نییە".

پەیامەکەى کازمى لەکاتێکدایە کە بڕیارە رۆژى ١٠ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ هەڵبژاردنى پێشوەخت لە عێراق ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستى نێوخۆیى و نێودەوڵەتى پشتیوانییەکى زۆر بۆ ئەنجامدانى لە وادەى خۆیدا هەیە و سەرجەمى ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە تەواوبوون.













گەلەری