ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندەرانی ئێران لە پارێزگای خوزستان لە باشوری خۆرئاوای ئەو وڵاتە بۆ دوو کوژراو بەرزبووەوە، کە بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوە و کەمی کارەباوە بەڕێووەچوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
ئاژانسی هەواڵی فارس گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، تیایدا باوک و برایەکی قاسم خدری
کە لە خۆپیشاندانەکانی شەی رابردووی خوزستان کوژرا، لەبارەی کوژرانی کورەکەیانەوە قسەدەکەن
و دەڵێن، "کوڕەکەمان بەشداری لە خۆپیشاندان نەکردووە و لەئەنجامی تەقەکردنەوە
کوژراوە".
دوێنێ شەممە، ئومێد
سەبری پور، قایمقامی شاری شادکان لە پارێزگای خوزستان لە باشوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە
بە ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی راگەیاند، لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی شەوی
رابردوو، "هەلپەرستان و تێکدەران" تەقەیان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە و بەهۆیەوە
گەنجێکی تەمەن ٣٠ ساڵ کە بەوناوەدا تێپڕیوە کوژراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە ئەوکەسانە بناسنەوە کە لە رووداوەک تێوەگلاون
و هەندێکیان دەستگیرکراون و بەدوای ئەوانەی دیکەدا دەگەڕێن.
ئەمڕۆ بۆ رۆژی دووەم
لەسەر یەک، بە هۆی نەبوونی ئاوەوە لە شاری خوزستان خۆپیشاندان بەڕێووەچوو.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم
بڵاویکردەوە، دانیشتوانی ناوچەکە خۆپیشاندانیان رێکخستووە و داوای چارەسەرکردنی کەمئاوی
دەکەن.
ئاژانسەکە ئاماژەی
بەوەشداوە، ئیسحاق جیهانگیری جێگری سەرۆکی ئێران شاندێکی رەوانەی ئەهواز کردووە کە
لەچەند ئەندام پەرلەمانێک و وەزیری وزە و وەزیری کشتوکاڵ و وەزیری بودجە پێکهاتووە.
بە گوێرەی راپۆرتە
هەواڵییەکانی میدیای ئێران، شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی هەفتەی رابردوو، بەشێک لە هاوڵاتیانی
پارێزگای خوزستان و چەند پارێزگایەکی دیکە لەبەر نەبوونی ئاوی خواردنەوە و کەمی کارەبا
رژاونەتە سەرشەقامەکان و داوای دابینکردنی
ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی کارەبای پێویست دەکەن و بەزمانی عەرەبی دروشمیان دژی دەسەڵاتی
ئێران وتووەتەوە.
ئەهواز پایتەختی
ناوچەی خوزستانە و دەکەوێتە باشوری خۆرئاوای ئێران و روباری کارونی پێدا تێپەڕدەبێت
و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی یەک ملیۆن و ٨٤١ هەزار و ١٤٥ هاوڵاتین و زۆربەی دانیشتوانەکەی
عەرەبن.