بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پۆلیسی فەڕەنسا تەقەی لە ژمارەیەک کۆچبەری کورد کردووە، لەو کاتەی هەوڵیانداوە بە نایاسایی بپەڕنەوە بۆ بەریتانیا بەهۆیەوە دوو کۆچبەر برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری دانکورکی فەڕەنسی بە گوللـەی پلاستیکی تەقەیان لە هەشت کۆچبەرە کوردى رۆژهەڵات کردووە کە بەلەمێکیان بەرەو دەریاکە هەڵگرتووە و ویستویانە بپەڕنەوە.
ئاماژە بەوەشکردووە،
لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، دوو لەو کۆچبەرە کوردانە برینداربوون و گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو،
ئەو بەلەمە بڕیاربووە ٤٠ کۆچبەر لە رێگەی ئەو بەلەمەوە لە فەڕەنساوە بگوازنەوە بۆ
بەریتانیا.
لە ئێستادا دۆخى
کۆچبەران لە سەرجەم رێگاکانى کۆچدا بەرەو ئەوروپا خراپە و بەشێکیشیان لە سنورەکانى
نێوان وڵاتانى ئەوروپادا گیریان خواردووە.