سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. بەهۆی شەڕی نێو بەندیخانەیەکەوە ١١٨ کەس کوژران

PM:11:21:02/10/2021

20764 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی سەرهەڵدانی شەڕ و پشێوی لەنێو بەندیخانەیەکی ئیکوادۆردا، ١١٨ کەس کوژران و ٧٩ ی دیکەش برینداربوون، سەرۆکی وڵاتیش دۆخی نایاسایی لە وڵاتدا راگەیاند.


لە بەندیخانەی گوایکوەیڵی ئیکوادۆر، لەنێو زیندانییەکانی بەندیخانەکەدا، شەڕ و پشێوی سەریهەڵدا و بەوهۆیەشەوە ١١٨ کەس کوژران، بەگوێرەی وتەی بەرپرسانی بەندیخانەکەش هەندێک لە لاشەی کوژراوەکان سوتاون و تەرمەکانیان شێوێندراون.

بە مەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکەش، حکومەتی ئەو وڵاتە سەدان هێزی ئەمنی و ئۆتۆمبێلی سەربازی و تەنانەت فڕۆکەشی رەوانەی ناوچەکە کرد.

هاوکات، سەدان کەسیش، لە کەسوکاری زیندانییەکان لە دەوری بەندیخانەکە کۆبوونەوە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو کەسانەیان کە لە پشێوییەکەدا کوژراون.

لە مانگی تەممووزی ئەمساڵیشدا، سەرۆکی ئەو وڵاتە جارێکی دیکە حاڵەتی لە ناکاوی لەسیستەمی بەندیخانەکانی ئەو وڵاتەدا راگەیاند، بەهۆی سەرهەڵدانی پشێوی و توندوتیژیی لەنێو بەندیخانەکەدا.

لە مانگی شوباتی ئەمساڵ و لەرووداوێکی هاوشێوەدا، ٧٩ زیندانی دیکە لەئەنجامی پشێویییەکدا گیانیان لەدەستدا.














گەلەری