سەردێڕ:

چوار ژن لەمەزارێكی ئاینیدا دەستگیرکران

PM:11:02:02/10/2021

11324 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری پارێزگای دیالە چوار ژن لەناوچەیەكی سنوری مەندەلی بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیرکران.


مازن ئەكرەم بەڕێوەبەری هەردوو شارۆچكەی مەندەلی و قەزانیە لە سنوری پارێزگای دیالە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە لەلایەن پۆلیسەوە چوار ژن بەتۆمەتی دزیكردن دەستگیركراون، وتیشی، ئەو ژنانە پاش ئاشكرادنییان و تۆماركردنی سكاڵا و ناسینەوەیان لە مەزارێكی ئایینی لەنێوان مەندەلی و قەزانیە خۆیان شاردبووەوە.

مەندەلی ناوچەیەكی دابڕاوی هەرێمی كوردستانە و هاوسنوری كۆماری ئیسلامی ئێرانە، لەپاش ریفراندۆم و رووداوكانی ئۆكتۆبەرەوە لەلایەن بەرێوەبەری شارۆچكەی قەزانیەوە بەرێوەدەبرێت.

بڕیار جاف، مەندەلی













گەلەری