سەردێڕ:

چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا سەردانی کۆگایەکی کۆمسیۆن دەکەن لە هەولێر

PM:10:39:02/10/2021

4072 جار خوێندراوەتەوە

تیمی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، سەردانی کۆگایەکەی کۆمسیۆنیان کردووە لە هەولێر و بە وردیش چاودێری هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەکەن.


نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق لە تویتەر بڵاویکردەوە، چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، تیمەکانیان سەردانی کۆگایەکی کۆمسیۆنیان لە شاری هەولێر کردووە.

هاوکات، تیمی چاودێرانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم چاودێریکردنانە گرنگە بۆ نێردەی یەکێتی ئەوروپا بۆ چاودێری هەڵبژاردن لە هەڵسەنگاندنی بێگەردیی پرۆسەی هەڵبژاردن."

پێشتریش، سەرۆکی چاودێرانی نێردەی یەکێتیی ئەورووپا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە تیمێکی سەرەکی لە دوازدە شیکەرەوە پێکدێت لە ٢٨ـی مانگی ئابی ئەمساڵەوە گەیشتونەتە عێراق، لە ١٨ی ئەیلولیشدا ٢٠ چاودێری درێژخایەنی دیکە گەیشتوونەتە ناوچە مەیدانییەکان، وتیشی، بە کۆی گشتی، یەکێتیی ئەوروپا بۆ چاودێری ھەڵبژاردن نزیکەی ٨٠ چاودێر دەنێرێت.

بڕیارە رۆژی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەرانسەری عێراق ئەنجامبدرێت و تیایدا، هەر سێ سەرۆکایەتییەکەش جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەنەوە.













گەلەری