PM:10:10:02/10/2021
34092 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمالی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی هۆشداری دەدات بە دایک و باوکان و دەشڵێت، لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا چەند منداڵێک لە دەرەوە دەرمانی گژوگیایی دراوەتێ و دۆخی تەندروستیان تێکچووە بە هۆیەوە.
پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی دکتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی لە نووسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە دوو هەفتەی رابردوودا ژمارەیەکی زیاتری منداڵان داخڵی نەخۆشخانە کراون کە لە دەرەوەی نەخۆشخانە دەرمانی خۆماڵی و گژوگیایان دراوەتێ."
لە نووسراوەکەدا
ئەوەش هاتووە، "پاش ئەوەی ئەو دەرمانانەیان دراوەتێ دۆخی تەندروستیان کەوتووەتە
مەترسییەوە" هاوکات، ناوی سێ نەخۆشی هێناوە کە گیانیان لەدەستداوە.
لەو بارەیەوە ئەو
بەڕێوەبەرە دەڵێت، ئەو نەخۆشانە هەرسێکیان بەهۆی ئەو دەرمانانەی پێیان دراوە
مردوون.
داواش لە بەڕێوەبەرایەتی
گشتی تەندروستی سلێمانی دەکات بەدواداچوون بکەن بۆ ئەوەی ئەو بابەتە نەبێتە هۆی
مردنی منداڵی زیاتر.