سەردێڕ:

کاتی باران بارین لە هەرێم ئاشکراکرا

PM:07:43:02/10/2021

85984 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی عێراقی رایگەیاند، "پێشبینی دەکرێت کە شەپۆلێکی باران بارین لە هەفتەی داهاتوودا، روو لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بکات."


سادق عەتییە شارەزا و پسپۆڕی بواری کەشناسی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەفتەی داهاتووەوە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و گۆڕانکاری بەسەر کەش و هەوادادێت.

باسی لەوەشکردووە، کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووە شەپۆلێکی بارانبارین سێ پارێزگای هەرێم دەگرێتەوە کە بریتین لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک.

ئەمڕۆش، دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە سەرجەم پارێزگاکانی وڵات و هەرێم بەرزدەبنەوە و لە ١٤ پارێزگاش بە پارێزگاکانی هەرێمەوە ٤٠ پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێنن.













گەلەری