سەردێڕ:

ترەمپ پەنا دەباتە بەر دادگا

PM:06:22:02/10/2021

3448 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پەنای بردووەتە بەر دادگا و داوا دەکات، تویتەر هەژمارەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە.


دۆناڵد ترەمپ لە فلۆریدا داوای لە دادگا کردووە، بەوەی هەژمارەکەی لە تویتەر بۆ بگەڕێنێتەوە؛ کە لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا دایخستنوو بە بیانوی ئەوەی لە کلتور و نەریتی گشتی لایداوە.

پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی کۆتایی ساڵی رابردووی ئەمریکادا سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا و جۆ بایدنی رکابەری وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا دیاریکرا، دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەدەکرد کە بە ساختەکاری دەنگەکانی کەمکراوەتەوە و بەردەوام لە تویتەر و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەیەوە پەیامی بڵاودەکردەوە.

ترەمپ باسی لەوەدەکرد، کە ئەوانە گوایە دەنگی راستەقینەی ئەو نین و هەر بەهۆیەوە لە مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا داوای لە لایەنگرانی کرد ئەو ئەنجامە قبوڵ نەکەن و بەوەش لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا.

لە پاش ئەوانەش لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا، تویتەر هەژماری فەرمی دۆناڵد ترەمپی داخست بە بیانووی ئەوەی وتارەکان و نووسینەکانی دوورن لە داب و نەریتی کۆمەڵگاوە.













گەلەری