سەردێڕ:

بڕیارێک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە

PM:05:35:02/10/2021

32596 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا لە چەند پارێزگایەک، بۆ ماوەی هەفتەیەک دەرکردنی کارتی نیشتیمانی رابگرێت.


وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاریدا، لە سبەینێ یەكشەممەوە پارێزگاکانی كەركوک و دیالە و سەڵاحەدین و تەواوی پاریزگاكانی دیکەی عیراق بۆ ماوەی یەک هەفتە دەكردنی كارتی نیشتمانی رادەگیرێت.

لەبارەی هۆکارەکەیەوە ئەوەی خستووەتەڕوو، "بۆ چاكسازی ساڵانە دەگەڕیتەوە بۆ لە چاپدانی ئەو كارتە و گەڕاندنەوەی ئەو کارتانەی پیشتر چاپكراون."

له ‌ئێستادا له‌ هەموو پارێزگاکانی عێراق كار به ‌كارتی نیشتمانی ده‌كرێت و بڕیارە له ‌داهاتووشدا به ‌ته‌واوی ببێتە جێگره‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسی باری شارستانی.

بڕیار جاف، گەرمیان













گەلەری