PM:03:50:02/10/2021
6144 جار خوێندراوەتەوە
لەوڵاتى ئیمارات لە کەوتنەخوارەوەى هەلیکۆپتەرێکى فریاکەوتن چوار کەس گیانیانلەدەستدا.
به‌ڕێو‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی ئه‌بوزه‌بی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌رێكی فریاكه‌وتن له ئیمارات چوار كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا".
بەگوێرەى بڵاوکراوەکە کە لە هەژمارى تویتەر بڵاوکراوەتەوە و به‌بێ
ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه رووداوه‌كه چۆن چۆنی بووه، ئاماژه بەوە دراوە "دوو
فڕۆكه‌وان، پزیشكێك و په‌رستارێك به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه".