سەردێڕ:

پێشینەیەک بەم توێژە دەدرێت

PM:02:51:02/10/2021

18052 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، هەر کات ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان گەڕانەوە زێدى خۆیان ئەوا حکومەت پێشینەیەکیان پێدەدات.


ئەمڕۆ شەممە، ئیڤان جەبرۆ وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەردەوامن لە داخستی کەمپی ئاوارەکان و لە ئێستادا تەنها دوو کەمپ ماون ئەوانیش، کەمپی عامرییەیە لە فەلوجە کە ١٠٠ خێزانی تێدایە لەگەل کەمپی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا.

ئاماژەی بەوەشدا، لەچەند رۆژی داهاتوودا کەمپی عامرییەش لە فەلوجە دادەخرێت.

لەبارەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەت دەسەڵاتی ئەوەی نییە کەمپەکانی هەرێم دابخات، هەرکاتێکیش بە ویستی خۆیان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان ئەوا حکومەت پێشینەیەکیان دەداتێ.

ئیڤان جەبرۆ ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پێشینیەی دەدرێتە ئاوارەکان کەمە و بەشی هەموویان ناکات، هەربۆیە هەست بە شەرمەزاری دەکەن بەرامبەر بەشێک لە ئاوارەکان.

لەبارەی ئەوەی ژمارەیەک ئاوارە ناتوانن بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتی، بەهۆی نەگرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان ، ژمارەیەک لە ئاوارەکان ناتوانن دەنگبدەن و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.


کـ ، ئـ








گەلەری