سەردێڕ:

مژدەیەک بۆ توشبووانی ئەم جۆرە لە شێرپەنجە

PM:02:23:02/10/2021

8780 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییە ئەمەریکییەکان، ئەو دەرمانانەی بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی سییەکان لە ئێستادا بەردەستن بەڕێژەی ٨٠٪ کاریگەرن لەسەر راگرتن و باشترکردنی کەیسی نەخۆشییەکە، بەمەرجێک پێشتر توشبووەکە جگەرەکێش نەبووبێت.


بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کە گۆڤاری کیلینیکاڵ ئەنکۆلۆجی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەو دەرمانانەی وەک چارەسەری شێرپەنجەی سییەکان لە دەرمانخانەکاندا بەردەستن دەتوانن بەڕێژەی ٨٠٪ کاریگەری ئەرێنییان هەبێت، بەمەرجی ئەوەی توشبوو پێشتر جگەرەکێش نەبووبێت.

تا ئێستا، جگەرەکێشان هۆکاری سەرەکی و دیاری توشبوونە بە شێرپەنجەی سییەکان بەجۆرێک لە هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا ٧٠-٨٠٪ توشبووان بە شێرپەنجەی سی جگەرەکێشن.

بەگوێرەی داتاکان، لەساڵی ٢٠١٨ لە ئەمەریکا ئەو نەخۆشانەی توشی شێرپەنجەی سییەکان بوون و بەهۆیەوە گیانیانلەدەستداوە ٣٠ هەزار توشبوو بوون کە پێشتر جگەرەکێش نەبوون.

ئەو جگەرەکێشانەی بە "جگەرەکێشی خراپ" ناسراون بەهۆی جگەرەوە توشی پیسبوون دەبن و ئەگەری توشبوونیان بە گرێی شیرپەنجەیی زیاد دەکات.

تیمێک لە توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن بەو ئەنجامە گەیشتوون کە گرێی شێرپەنجەیی سییەکان توانای چارەسەرکردنی هەیە.

توێژەران ئاشکرایان کردووە، بەڕێژەی ٧٨- ٩٢٪ توشبووانی شێرپەنجەی سییەکان دەتوانرێن چارەسەر بکرێن بەهۆی بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەوە کە ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا پەسەندی کردوون، بەڵام بەمەرجێک توشبووان لە ژیانیاندا جگەرەکێش نەبووبن.

بەگوێرەی پێوەرە پزیشکییەکان، هەر کەس لە ژیانیدا کەمتر لە ١٠٠ جگەرەی کێشابێت بە جگەرەکێش دانانرێت. بەڵام کەسێک لە ژیانیدا یەک جگەرەی نەکێشابێت، بە جگەرەنەکێشى رەها دادەنرێت.

کـ ، ئـ













گەلەری