وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا داوای لە هاوڵاتییان بەگشتى و بەتایبەتی مامۆستا و خوێندکاران کرد بە مەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ڤاکسین وەربگرن.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەکە ئاماژەى بەوە کردووە "بەڵگە زانستیەکان سەلماندویانە کە ڤاکسینەکە رێژەی خەواندنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان و مردنی لە بەریتانیا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکردوەتەوە".
داواشى لە ستافی زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکان
و خوێندکاران کردووە ئەوانەی ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە پەلە بکەن لە وەرگرتنی.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستوەتەڕوو، وەرگرتنی ڤاکسینەکە
بە فاکتەرێکی سەرەکی گەڕانەوەى ژیان بۆ باری ئاسایی دادەنرێت و خوێندنگاکان و باخچەی
ساوایان و هەموو سێکتەرەکان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە.
لەسەر ئاستى هەرێمیش لەماوەی رابردوو وەزارەتی
پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەرێم رۆژانی سێشەممانیان وەک رۆژی
تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان دەستنیشان کرد، لە ئێستادا لە پارێزگاکان
بنکەی تایبەت بە پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان کراوەتەوە.