ئەمڕۆ شەممە، لەکردنەوەى بازاڕی دراوەکان لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە نرخى داخستنى بازاڕ لە ئێوارەى دوێنێدا کەمێک نرخەکەى بەرزبووەوە.
هەروەها نرخى تمەن بەجێگیرى مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٥٦ هەزار تمەن مامەڵەى پێوە دەکرێت.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە
١٧٢ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.