AM:09:12:02/10/2021
10488 جار خوێندراوەتەوە
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت باڵەخانەیەکی هەشت نهۆمی لە ناوچەی شیملا لە ویلایەتی هیماشال برادیش لە هیندستان، دەڕوخێت.
بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، سەرجەم نیشتەجێبوانی باڵەخانەکە بەر لەوەى باڵەخانەکە بکەوێت شوقەکانیان بەجێهێشتووە، بەڵام بەهۆی رووداوەکەوە تەواوی کەلوپەلەکانیان لەدەستداوە وهیچیان بۆ رزگارنەکراوە.
دەسەڵاتدارانی هیندستان ئاماژەیان بەوەداوە، لە ئەنجامی بارینی بارانێکی
زۆرەوە خاکی ژێر باڵەخانەکە داڕماوە و ئەمەش روخانی باڵەخانەکەی لێکەوتووەتەوە.
کـ ، ئـ