رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەریەک لە وڵاتی عێراق و کوەیت رۆژانە بڕی ١٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی زیادە بەرهەمبهێنن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی کۆبونەوەی ئۆپیک پلەس رێککەتوون
لەسەر درێژکردنەوەى ماوەی بەرهەمهێنانی نەوتی زیادە لەلایەن عێراق و کوەیتەوە کە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ درێژکراوەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر جموجۆڵی بازرگانی و
بازاڕی نەوت و دابەزینی نرخی نەوت، رێکخراوی ئۆپیک لەو باوەڕەدایە پێویستە
ئەندامانی رێکخراوەکە پابەندی هاوپەیمانی ئۆپیک
پلەسبن لە کەم کردنەوەی بەرهەمهێنان و زیادکردنی
بەرهەمی نەوت بەشێوەی قۆناغ بەندی و لەسەرخۆ
و بەپێی پێداویستی و هەڵسەنگاندنی بازاڕ بە ئامانجی گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕی
نەوت و بەرزکردنەوەی نرخەکەی.
مـ ، كـ