سەردێڕ:

بتکۆین بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

AM:08:42:02/10/2021

5928 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا رایگەیاند، بەنیاز نین دراوە ئەلیکترۆنیەکان قەدەغە بکەن، بیتکۆین بۆ بەرزترین ئاستی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە، بەرزبووەوە.


سکاى نیوز بڵاوى کردەوە "بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە مانگی تشرینی یەکەم زۆربەی کات مانگێکی ئەرێنییە بۆ دراوە ئەلیکترۆنییەکان، لە کاتێکدا مانگی ئەیلول لە ساڵانی پێشوودا سەردەمێکی نەرێنی بووە".

بەگوێرەى ماڵپەرەکە شارەزایان ئاماژەشیان بەوە کردوە، دوای لێدوانەکەی پاوڵ، بتۆکین بەڕێژەی ٠،٩٪ بەرزبووەوە و بەهاکەی گەیشتە ٤٧ هەزار و ٧٤٢ دۆلاری ئەمەریکی.

ئەمە لەکاتێدایە، لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا، حکومەتی چین بازرگانیكردن به‌ دراوی ئه‌لیكترۆنی به‌ "نایاسایی" له ‌قه‌ڵه‌مدا، بەوهۆیەوە بەهای بتکۆین بە رێژەی ٨٪ دابەزی.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری