ماڵپەڕی (armstrade)ی تایبەت بە کاروباری سەربازی کۆریای باشور بڵاویکردەوە، ئەو وڵاتە ژێر دەریاییەکی پەرەپێدراوی رەوانەی ژێر ئاو کردووە کە توانای هاویشتنی موشەکی هەیە.
ماڵپەڕیکی دیکە راپۆرتێکی لەبارەى ژێر دەریاییەکەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کۆمپانیای yundai Heavy Industries کۆریای باشور ژێردەریاییەکەی رەوانەی ژێرئاو کردووە.
دەشڵێت "ژێر دەریاییەکە لە جۆری KSS-IIIە و بەمەش ئەمە سێیەم ژێردەریاییە کۆریای
باشور رەوانەی دەریای کردبێت".
بەگوێرەی راپۆرتەکە، ژێر دەریاییەکە لە ساڵی
٢٠١٧ دەست بەدروستکردنی کراوە و لەمساڵەوە دەخرێتە ژێر زنجیرەیەک تاقیکردنەوە و
دواتر لە ساڵی ٢٠٢٤دا رادەستی سوپای دەریایی کۆریای باشور دەکرێت و بەمەش ئەو وڵاتە
دەبێتە خاوەنی نۆ ژێر دەریایی لە جۆری KSS-III.
هەر بەگوێرەی راپرۆتەکە، درێژی هەر ژێر دەریاییەک
٨٣ مەتر و ٥٠ سانتیمەترە و پانییەکەشییان ٩ مەتر و ٦٠ سانتیمەترە و دەتوانێت بە
گوژمی سێ هەزار و ٧٠٠ تۆن ئاو رابماڵێت و لەهەر ئەرکێکیدا ٥٠ رۆژ بەبێ ئەوەی پێویستی
بە سوتەمەنی و پێداویستی هەبێت و بە درێژی ١٠ هەزار میل جێبەجێی دەکات.
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ژێردەریاییەکە دەتوانرێت
موشەکی باڵداری لێببەسترێت و موشەکی عەیارە ٥٣٣مللیمی لێدەبەسترێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، پێشبینیدەکرێت سوپای کۆریای
باشور ژێردەریای پەرەپێدراوی زیاتر دەستبخات کە قەبارە و تواناکانی لە ژێردەریاییەکانی
دیکە زیاترە.
کـ ، ئـ