PM:08:13:01/10/2021
18872 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان ناسنامەى ئەو هاوڵاتییەى ئاشکرا کرد کە بەیانى ئەمڕۆ لەسەر رێگاى کەلار-گردەگۆزینە ئۆتۆمبیلێک شیلایى و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
مقدەمی مافپەروەرعەلی جەمال قدوری، وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری جێب واز لەسەر ڕێگای کەلار- گردەگۆزینە هاوڵاتیەکی شێلاو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا لەبەر نەبونی ناسنامەی قوربانێکە نەناسرایەوە" .
وتیشى "دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە لە پەیجی
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئێوارەی ئەمڕۆ کەسوکاری گەشتنە پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار و تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە".
وتەبێژى پۆلیسى گەرمیان رونیکردەوە "بەوتەی
کەسوکاری قوربانێکە نەخۆشی دەرونی هەیە و دانیشتووی هەڵەبجەی تازەیە و ناوی
(سوبحان عەبدولسەمەد محەمەد) ەو لەدایکبووی 1978".