سەردێڕ:

کۆمسیۆن ماوەى وەرگرتنەوەى کارتى دەنگدانى تا رۆژى پێنجى ئەم مانگە درێژکردەوە

PM:07:00:01/10/2021

3584 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەى وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدانى تا رۆژى ٥ى ١٠ درێژکردەوە.


چاوگێک لە ئۆفیسى سلێمانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئەوانەى کارتى بایۆمەترىیان نوێکردووەتەوە دەتوانن تاکو رۆژى ٥ى ئەم مانگە کارتەکانیان وەربگرنەوە بە مەبەستى بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لە ١٠ى ئەم مانگەدا.

پێشتر، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو، رۆژى یەکشەمە ٣ى ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەى کارتى بایۆمەترى دەنگدان، بەڵام ئەو رۆژە لە عێراق و هەرێم بوو بە پشووى فەرمى بە بۆنەى رۆژى سەربەخۆیی کۆمارى عێراق.













گەلەری