سەردێڕ:

هێڵی ئاسمانی عێراق مەرجى نوێى گەشتکردنى هاوڵاتیانى دیارى کرد

PM:05:56:01/10/2021

8380 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، لەمڕۆ بە دواوە گەشتیارانی عێراقی بێ بەڵگەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا ناتوانن گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکەن و بە پێچەوانەشەوە.


ئەمڕۆ هەینی، دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشتبەستن بە بڕیارەکان و رێنماییەکانی ئەنجومەنی وەزیران، گەشتیاران و سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکانی ناوخۆی وڵات ئاگاداردەکاتەوە، سەرجەم گەشتیاران کە لە فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە گەشت دەکەن دەبێت بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێ بێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە لەمڕۆوە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، جگە لەوەش، پێویستە گەشتیار تەواوی ئەو مەرجانە رەچاو بکات کە لەو وڵاتەی گەشتی بۆ دەکات دانراون و پێیانەوە پابەند بێت.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو کەسانەی بەگوێرەی راوێژی پزیشک کەنابێت ڤاکسین وەربگرن، دەبێت بەڵگەنامەی ئەوەی پێبێت کە پزیشکەکان رێگە نادەن لەبەر دۆخی تایبەتی تەندروستی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و ئەنجامی پشکنینی PCRیان هەبێت کە توشی کۆرۆنا نەبوون.

 


کـ، ئـ








گەلەری