کەناڵی روداو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ راپرسی سڕیەوە لە پەیجی فەرمی خۆی، کە لە راپرسی یەکەمدا بەرێژەی ٪٥٧ هاوڵاتییان دەڵێن دەنگی پارتی کەمدەکاتەوە لە هەڵبژاردنی ١٠/١٠، وە لە دوو راپرسیەکەی تردا هاوڵاتییان دەڵێن دەنگی نەوەی نوێ زیاد دەکات.
هەرچەندە تایبەت بە نەوەی نوێ دوو جار کەناڵەکە شێوازی پرسیارەکەی گۆڕی، بەڵام لە هەردوو راپرسیەکەدا ئەنجامەکان نزیک بوون لە یەکەوە و لەبەرژەوەندی نەوەی نوێ بوون کە بەرێژەی ٪٦٩ ی هاوڵاتییان پێیان وابووە جوڵانەوەکە دەنگی زیاد دەکات.
وادەردەکەوێت کە سڕینەوەی ئەم سێ راپرسییە بەهۆی پەسەندنەبونی ئەنجامی راپرسیەکانەوە بووە
لای بەرێوەبەرانی ئەو کەناڵە.
ئەم راپرسیانە لە میدیایەکی پارتیەوە ئەنجام دراوە کە وا
چاوەروان دەکرێت بەشی زۆری ئەندامان و لایەنگرانی پارتی ئەو پەیجە دەبینن یان بە
کاری دەهێنن و هەروەها هاوڵاتییانی تریش بە ئاشکرا دەنگ دەدەن نەک بە نهێنی، ئینجا
سەرباری ئەمەش ئەنجامی راپرسیەکان بەم شێوەیە بووە، پرسیارەکە ئەوەیە کە ئاخۆ ئەگەر
لە دامەزراوەیەکی بێلایەن و هەروەها هاوڵاتییان بە نهێنی دەنگ بدەن دور لە ترس و
ئاشکرابونی ناو و دەنگەکانیان، تۆ بڵێی ئەنجامەکان چۆن بوایە؟
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی کە لەسەرچاوەیەکی ناو کەناڵەکەوە
دەستیکەوتووە، لابردنی ئەو ڕاپرسییانە بە فەرمانی سەرووخۆیان بووە و ئەوانیش پێیان
خۆش نەبووە راپرسیەکە لاببرێت.
بەپێی زۆرینەی پێشبینی و ڕاپرسییەکان کە سێ راپرسیار کۆمپانیای
ئەمریکی و بەریتانی و بیانی بۆ خودی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی ئەنجامداوە و ماڵپەرەکان
بڵاویان کردۆتەوە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا هاوڵاتیان تۆڵەی ٣٠ ساڵی ڕابردوو لە
پارتی و یەکێتی دەکەنەوە و دەنگەکانیان کەمدەکات، لەبەرامبەردا دەنگی نەوەی نوێ سێ
هێندە زیادەکات و وا چاوەڕوان دەکرێت نەخشەی سیاسی پارتەکان لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری
گەورەی بەسەردا بێت.